ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی بڵاوی کردووەتەوە، دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) کارمەندەکانی ناچار کردووە تاقیکردنەوەی ئامێری ئاشکراکردنی درۆ بکەن، تاوەکوو ڕاستگۆییان بۆ کاش پاتێل، بەڕێوەبەری FBI دەربکەوێت.هەروەها ئاماژەشی دا، لەو کاتەی کاش پاتێل وەک بەڕێوەبەری FBI دیاریی کراوە، ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندان ناچار بوونە تاقیکردنەوەی ئامێری ئاشکراکردنی درۆ بکەن. بەگوێرەی ڕۆژنامە ئەمەریکییەکە، یەکێک لە پرسیارەکان بریتی بووە لەوەی ئایا هیچ شتێکی خراپیان لە بارەی بەڕێوەبەری FBI دزە پێ کردووە یان بڵاو کردووەتەوە.