شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چەمکی پەروەردە، بناغەی هەر بنەماڵە و دامەزراوە و کۆمەڵگایەکە

چەمکی پەروەردە، بناغەی هەر بنەماڵە و دامەزراوە و کۆمەڵگایەکە

ڕژیم چەند توانیویەتی دەست بەسەر قوتابخانە و شێوازی پەروەردەی منداڵانی خوێندکاری قۆناغی بنەڕەتی دا بگرێت؟

فرمێسک ڕەزایی
ڕژیم چەند توانیویەتی دەست بەسەر قوتابخانە و شێوازی پەروەردەی منداڵانی خوێندکاری قۆناغی بنەڕەتی دا بگرێت؟
دەسەڵات بەهەموو توانای خۆی هەوڵ ئەدات کلتوری دژە ڕۆژئاوا پەرە پێبدات .لەوەتی ڕژیم هاتۆتە سەرکار، چەمک و بایەخەکانی دەسەڵات زاڵکراوە بەسەر کۆمەڵگا بە تایبەت لەباری پەروەردەی قوتابیانەوە. لەسەر ئەو بنەمافکریە دامەزراوە کە هەر جۆرە بیرکردنەوەێکی جیاواز لە بیرکردنەوە دواکەوتوانەکەی خۆیان، بەهەڵە بزانن و جیاوازیەکان بە مەترسی بۆسەر بایەخە دواکەوتوەکانی خۆیان لەقەڵەم دەدەن ،چونکە دەزانن بەها دیموکراتیەکان پەرەی گرتووە .
هەموو ئەوانەی کە لە ئێران خوێندکار بوبێتێن جا چ قۆناغی بنەڕەتی یان زانکۆ ،دەزانن کە، هەموو رۆژێک پێش دەسپێکردنی وانەکان، لە قوتابخانەکان دروشمی (مەرگ بۆ ئەمریکا و مەرگ بۆ ئیسراییل و ئینگلیس) دوبارە دەکراوەو مێشکی خوێندکاریان بەم دروشمانە دەشۆردەوە. ئەم هۆکارانەو نەبوونی میدیاێک جیا لە میدیای ڕژیم کە ڕاستیەکان ئاشکراکات، بوو بە هۆکارێک کە هێندێک منداڵ بە بیرو مێشکێکی خاو ئەم درووشمانە لە مێشکیدا جێگە بگرێت، بەبێ ئەوەی مانای بزانێت.

لێرە دا پرسیارێک دێتە پێش کە چاندنی تۆوی ڕەق و توڕەیی لە دڵی منداڵێکی قۆناغی بنەڕەتی قازانجی بۆ ئەو دەسەڵاتە نگریسە چیە؟

تاچەندە توانیویە ئەم شێوازە پەروەردە پەڕە پێی بات ؟
هەروەها چەندە توانیوە سەرکەوتوو بێت؟

ئەمە دەگەڕێتەو بۆ باسی دروونناسی کۆمەڵگا هەروەها بۆئەوەی ڕژیم لە هەموو دەرفەتێک کەڵک وەرئەگرێ بۆ ئەوەی پەروەردەی کۆمەڵگا بە قازانجی خۆی بگۆڕێت. تەنانەت لە ناوخۆیی ئێران کارگەی بەرهەم هێنەری ئاڵای ئەمریکا و ئیسرایێل هەیە بۆ ئەوەی خەڵک بەسەریدابڕۆن. قازانجی ئەم پیلانانە کە ڕژیم ئەوەندە لەسەر داڕشتنی سوورە ئەوەیە کە، ئەم چین و توێژە خوێندکارە لەداهاتودا بتوانێت بۆگەیشتن بە ئامانجە نەخوازراوەکانی خۆی کەڵکیان لێی وەربگرێت هەروەها لە قوتابخانەکان بە بڵاو کردنی کارتی بەسیجی دانش ئاموزی و بەخشینی هەندێک ئیمتیاز بەو قوتابیانە کە خاوەنی ئەوکارتەن. بەم ڕەفتارە جیاوازی خستوتە نێوان قوتابیانێک کە هێشتا لە مانای ئەوکارتەو ئەو کارەی کە دەیکەن تێی نەگیشتوون، تەنانەت بۆ هەندێک لە تاقی کردنەوەکانی سەرەتایی لە قوتابخانە قوتابی پێویستی بە کارتی بەسیجی دانش ئاموزیە. سەرەڕای ئەم هەموو هەوڵەی ڕژیم ئەوەی کە دیارە لە ڕاپەڕینەکانی ئەم دواییە، خوێندکاران نەڕۆیشتن بەسەر ئاڵای ئامریکا و ئیسرایێل، ئەوەیان سەلماند کە هەوڵی پەروەردەی نادروستی، نەگەیشتوەتە ئامانج و دەمێکە ئەو ڕاستیەیان بۆ دەرکەوتوە کە حیسابی نەتەوەکان و دەوڵەتەکان لێک جیایە و هەروەها، درووشمی مەرگ و نەمان بۆ ئەو وڵاتانە هیچ دەسکەوتێکی بۆیان نیە و بێجگە ڕق و کینە هیچ قازانجێکی نیە.
هۆکاری ئەم تێگەیشتنەی خوێندکاران کە بۆتە هۆی هەڵوەشاندنی پیلانەکانی ڕژیم، دەگەڕێتەوە بۆ پەروەردەی بنەماڵەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
لێرەش دەکرێ بە ڕۆڵی گرنگی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئاماژە بکرێ و ئاوڕێیک بدەینەوە لەوە کە ئێمە تاچەند توانیومانە بۆ ڕۆشنگەری خەڵک کەڵکی لێی وەربگرین.
ئێستا کە میدیای دەرەکی زیاتر لە بەردەستی خەڵکی ناوخۆدایە، دەبێ هەوڵبدرێ ئەو ڕاستیانە لە ڕێگای توڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە دەرخەین و دایکان و باوکان و منداڵانیان ئاگاداربکەینەوە تا پیلانەکانی ڕژیم بۆ تێکدانی مێشکی منداڵان ئاشکرا و لەقاوبدرێ و ڕێگە لە شتنەوەی مێشکیان لە لایەن ئەو دەسەڵاتە بۆ قازانجی خۆیان هەڵوەشێتەوە. .منداڵان دەبێت سەرقاڵی زانست و فێربوون بکرێن و بیر لە کۆمەڵگاێیکی خۆش و داهاتوێیکی گەش بکەنەوە.
ئەوەی کە دەبێ زۆرتر لەبەر چاو بگیرێ ئەوەیە، کە نابێت بە هیچ شێوەێیک، منداڵان وەکوو ئامرازێک بۆگەیشتن بە ئامانجی گەورەکان کەڵکی لێ وەربگیرێ و مافی ئەوەیان هەیە لە جیهانی منداڵی خۆیان بمێننەوە و دوربن لە هەموو جۆرە سیاسەتێک.


4 ساڵ و 9 مانگ و 25 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چەمکی پەروەردە، بناغەی هەر بنەماڵە و دامەزراوە و کۆمەڵگایەکە

چەمکی پەروەردە، بناغەی هەر بنەماڵە و دامەزراوە و کۆمەڵگایەکە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن