میدیا و بەرپرسانی ئۆکراین ئەمڕۆ شەممە ڕایانگەیاند، ڕوسیا لە شەوی ڕابردودا شەپۆلێکی هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆسەر ڕۆژئاوای ئۆکراین دەستپێکرد و ناوچەکانی دور لە هێڵەکانی پێشەوەی کردە ئامانج. ڕۆژنامەی کیێڤ ئیندیپێندنت بە پشتبەستن بە ڕۆژنامەنوسان بڵاویکردەوە، تەقینەوەکان لە شارەکانی لڤیڤ نزیک سنوری لەهێستان و چێرنیڤتسی نزیک سنوری ڕۆمانی بیستراون. تەقینەوەیەکی لە شاری لوتسک لە باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەش ڕویداوە