دووشه‌مه‌‌ 

23 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیرانی ژمارەیەک لە ئەندامانی لقی قودسی سپای ترۆریستی پاسداران لە سوریە

گیرانی ژمارەیەک لە ئەندامانی لقی قودسی سپای ترۆریستی پاسداران لە سوریە
خبات میدیا

ڕۆژنامەی ئورشەلیم پۆستی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە هێزەکانی سپای ئیسرائیل بۆ گرتنی ژمارەیەک لە ئەندامانی لقی قودسی سپای ترۆریستی پاسداران، بە مەودای ١٠ کیلۆمەتر چوونەتە نیو قووڵاییی خاکی سوریەوە. ئەم ڕۆژنامەیە لە زاری فەرماندەیەکی سپای ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا بەبێ تەقاندنی هیچ فیشەکێک، ئەندامانی لقی قودسی سپای ترۆریستی پاسداران کە ئامادەکارییان بۆ هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئیسرائیل لەو ناوچەیەدا کردووە، گیراوان. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ئیسرائیل بە بێدەنگی لە ڕووباری ڕەقادەوە دەچنە نێو گوندێک لە خاکی سووریە و پاشان لە چەند گرووپدا هێرش دەکەنە سەر چەند خانوو کە ئەندامانی سپای تێدا جێگیر کراون و دواتریش بەبێ ئەوەی کە هیچ تێکهەڵچوونێک لە گوندەکەدا ڕوو بدات گیراوان دەبەنە نێو خاکی ئیسرائیلەوە.

8 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیرانی ژمارەیەک لە ئەندامانی لقی قودسی سپای ترۆریستی پاسداران لە سوریە

گیرانی ژمارەیەک لە ئەندامانی لقی قودسی سپای ترۆریستی پاسداران لە سوریە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن