ڕۆژی یەکشەمە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بنیامین ڕەحیم پوور، زیندانیی سیاسیی پێشوو، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ لە شاری سنە، پاش بانگهێشتی بۆ لقی چواری جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای شاری سنە گیراوە و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزای داسەپاو بەسەریدا بۆ زیندانیی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە. بنیامین ڕەحیم پوور، پێشتر لە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لەلایەن دادگای بەناو شۆڕشی ڕژیم لە شاری سنە بە تۆمەتی لکیندراوی“بانگەشە دژی ڕژیم”و “بانگەشە لە بەرژەوەندیی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم” بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری سزا درابوو.