لە پارێزگای سوەیدا لەباشووری سوریە، شەڕ لەنێوان درووزەكان و چەكداری هۆزی ناوچەكەدا روویدا، بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری، ئەمڕۆ یەکشەممەبەسەرچاوکانی ڕاگەیاند: لە شەڕوپێکدادانەکانی سوەیدا 21 کەس کوژراون و 80 کەسیش بریندارن. بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری وتیشی: شەڕ و پێکدادانی سەخت لەنێوان گرووپە چەکدارەکان ڕوویداوە، هەروەها بەگوێرەی ئاماری رێكخراوەكە لەناو كوژراوەكان 10 كەس لە درووزەكان هەن کە منداڵی تێدایە.هۆی شەڕەکە لەئەنجامی داخستنی رێگەی دیمەشق- سوەیدا و هاتوچۆكردن لە نێوان ئەو دوو پارێزگایە بەتەواوی وەستا، دواتر لەلایەن چەكدارەكان شەر سەری هەڵدا