دەستەی ئاماری جیۆلۆجی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.7 پلەی ڕێشتەر لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئیندۆنیزیی داوە، دەشڵێت: بەڵام مەترسیی ڕوودانی تسونامی نییە. بومەلەرزەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە قوڵایی 80 کیلۆمەتر و بەدرێژیی نزیکەی 177 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری تەوال لە هەرێمی مالوکۆ ڕوویداوە. دەستەی ئاماری جیۆلۆجی ئەمەریکا دڵنیایی داوە لەوەی، مەترسی دروستبوونی تسونامی نییە، هیچ ئامارێکیشی لەبارەی زیانە مرۆیی و ماددییەکان ئاشکرا نەکردووە.