خەباتمێدیا: ۹ی ڕێبەندانی ۱۳۹٨ی خۆری هەتاوی، نوێنەری مەجلیسی ڕژیمی ئاخوندی داوای کرد بەرگری بکرێ لە هەڵاتن و پەنابەری وەرزشکارانی ئێرانی بۆ وەڵاتانی دەرەوە.
خەباتمێدیا: ۹ی ڕێبەندانی ۱۳۹٨ی خۆری هەتاوی، نوێنەری مەجلیسی ڕژیمی ئاخوندی داوای کرد بەرگری بکرێ لە هەڵاتن و پەنابەری وەرزشکارانی ئێرانی بۆ وەڵاتانی دەرەوە.
ناسری موسەوی لارگانی بەبێ ئەوەی ناوی کیمیا عەلیزادە ببات وتی: وەرزشکارێک هەڵاتووە و حیجابی لابردوە و لە دژی نیزام هەڵوێستی گرتوە.
کیمیا عەلیزادە تەنیا ژنی وەرزشکاری ئێرانیە کە خاوەن میداڵی ئولەمپیکە و پاش ڕۆیشتنی لە ئێران ڕایگەیاند ناگەڕێتەوە بۆ ئێران .
سنوردارکردنی وەرزشکارانی ئێرانی لە کێبەرکێ نێونەتەوەییەکان و پێشگرتن لێ٠Šان بؤ کێبەرکێ لەگەڵ ئیسڕائلیەکان بوەتە هۆکاری پەنابەری وەرزشکارانی ئێرانی کە لە ساڵانی دواییدا ڕێژەێیکی زۆریان بووە.
محەممەدی دادکان بەرپرسی پێشویی فدراسیۆنی تۆپی پێی، هەواڵی پەنابەری ۲۰ وەرزشکاری ئێرانی لەم ساڵدا ڕاگەیاند.
بەرپرسی کومیتەی نەتەوەیی ئولەمپیک لەسەر ئەم بابەتە وتی : دەبێ دەرفەتیک بۆ گەڕانەوەی وەرزشکارەکان بڕەخسێنین.
ئەمیری وتی: کۆمەڵێک فشار لەسەر ئەم وڵاتەیە کە بریتیە لە فشاری سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی، کە بوەتە هۆی پەنابەری وەرزشکارانی ئێرانى.