تورکیە ڕەتی کردەوە، گەشتەکانی بۆ وڵاتانی ئێران، عێراق و ئوردن هەڵوەشاندبێتەوە و دەڵێت، سەرجەم ئەو هەواڵانەی لەوبارەیەوە بڵاودەکرێنەوە بێ بنەمان و گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیە بۆ ئەو وڵاتانە بەردەوامە.لە چەند میدیایەکی جیهانی باس لەوە دەکرێت کە هێڵی ئاسمانی تورکیە، سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئاسمانی ئێران، عێراق و ئوردن هەڵوەشاندووەتەوە، ئەمەش نیشانەی بوونی مەترسی هێرشی درۆنییە لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە، بە تایبەت ئێران و ئیسرائیل دێت.ڕۆژنامەی حورییەتی تورکی ڕایگەیاند، هێڵی ئاسمانی تورکیە ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە لە چەند میدیایەکی بیانی بڵاوکراوەتەوە، گوایە گەشتەکانی بۆ چەند وڵاتێک هەڵوەشاندبێتەوە، ڕاست نییە و ئێوارەی ئەمڕۆ هیچ گەشتێکی هێڵی ئاسمانیی تورکیە بۆ عێراق و ئوردن و ئێران هەڵنەوەشێندراوەتەوە.