دووشه‌مه‌‌ 

23 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لێکۆەینەوە لەسەر هێرشی درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

لێکۆەینەوە لەسەر هێرشی درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر
خبات میدیا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ۲۳ی پووشپەڕ ۱۴۰۴، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی ترۆری هەرێمی کوردستان، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێنی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوی فەرمیی ئاژانسەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە سەعاتی ۲:۲۰ دەقەی بەیانی (بە کاتی ناوخۆ) لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر ڕۆژی دووشەممە ۲۳ی پووشپەڕ ۱۴۰۴، دۆزراوەتەوە و دەستبەجێ ڕێگری لێکراوە و خراوەتە خوارەوە.
بە وتەی بەرپرسانی ئەمنی، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە کە تەقەمەنی هەڵگرتبوو، بە کردەوەی خەیرای هێزەکانی دژەترۆر پێش ئەوەی ئامانجەکە بپێکێت، خراوەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و زیانێکی ماددی لێبکەوێتەوە.
هەروەها سەرچاوە ئەمنییە ناوخۆییەکان باسیان لە بیستنی دەنگی تەقینەوەیەک کردووە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە و لە هەمان کاتدا ئاگادارییەکی ئەمنی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە جێبەجێ کراوە.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی لێدا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئاستی بەرزی ئاگاداری ئەمنیی فەرمانگە دیپلۆماسییەکان کە دەکەونە شاری هەولێر.
دەزگا ئەمنییەکان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاریکردنی سەرچاوەی هەڵدانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە و ڕێڕەوی فڕینەکەی.
فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکە سەربازییەکانی دەوروبەری پێشتر چەند جارێک لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێن یان مووشەکەوە کراونەتە ئامانج.

4 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لێکۆەینەوە لەسەر هێرشی درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

لێکۆەینەوە لەسەر هێرشی درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن