تام توگندهات، نوێنەری پارلەمان و جێگری ئەمنیەتیی پێشووی وەزیری كشوەری بەریتانیا، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە لاپەڕەی ئێکسی ڕێکخراوی "یەکگرتوویی دژی ئێرانی ئەتۆمی" بڵاویکردووەتەوە، هۆشداری دەدات و دەڵێت: "ئێمە لە دۆخی ئاگاداری داین، چونکە چالاکییەکانی ڕێژێمی خامنەیی لە بەریتانیا زۆر پشتگوێ دەخرێن".ناوبراو بە پێداگری لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی نفووزی ڕژیمی ئێران لەسەر خاکی بەریتانیا، وتیشی: ئێمە دەبێ لە بەرامبەر توندوتیژییەكانی خامنەیی لە بەریتانیا بوەستینەوە و ئەو هەڕەشەكانی ئەو ڕێژیمە لە دژی خۆمان پووچەڵ بكەینەوە.توگنهات لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەبێ بەریتانیا بکەینە شوێنێکی دوور لە خامنەیی. ئەندامە جۆراوجۆرەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوەندە فەرهەنگییە ئیسلامییەکان، مزگەوت و شوێنگەلێک کە دەبێ شوێنی کۆبوونەوە و یەکگرتوویی خەڵک بن، بۆ دروستکردنی دووبەرەکی و پەرەپێدانی ڕق و توندوتیژی کەڵک وەردەگرن.