کۆمپانیای HKN ـی ئەمریکی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ڕووداوێکی تەقینەوە لە کێڵگەی سەرسنگ ڕوویداوە و بەو هۆیەوە ناچاربوون، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکە بوەستێنن.کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە هەموو ستافی کێڵگەکە سەلامەتن و تیمی فریاگوزاری سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگری تەقینەوەکەن و هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
HKN دەڵێت ڕووداوەکە سەعات ٧ـی بەیانی بە کاتی هەولێر ڕوویداوە و لێکۆڵینەوە لەسەر هۆی تەقینەوەکە دەکرێت.ئەو کێڵگەیە دەکەوێتە سنووری ناحیەی چەمانکێ لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك. بە وتەی سەرچاوەكانی هەواڵ، هێرشەکە هیچ زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تەنیا زیانی مادی هەبووە.هەروەها تاوەکوو ئێستا ڕووون نییە، هێرشەکە لە ڕێگەی رۆکێتەوە بووە، یان درۆن.