چوارشه‌مه‌ 

25 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دوا کۆبونەوە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ڕژێمی ئێران دیاری کرا

دوا کۆبونەوە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ڕژێمی ئێران دیاری کرا
خبات میدیا

ئەکسیۆس بە پشت بەستن بە سێ سەرچاوە بڵاوی کردەوە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئەڵمان و بەریتانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی کۆتایی مانگی خزڵوەر وەک دوا وادە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ڕژیمی ئێران دیاری بکەن. ماڵپەڕەکە بڵاوی کردووەتەوە، ئەگەر تا ئەم وادەیە ڕێککەوتنێک نەکرێت، ئەوا سێ زلهێزی ئەورووپا میکانیزمی "ماشە" چالاک دەکەن، کە هەموو سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگەڕێنێتەوە، ئەوەش بەپێی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 لەگەڵ ڕژیمی ئێران هەڵگیرابوون. کەناڵی 12ـی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاوی کردەوە، ئامانجی وتووێژی ڕوبیۆ لەگەڵ هاوتا ئەورووپیەکانی، هەماهەنگی هەڵوێستەکان بوو لەسەر کاراکردنی میکانیزمی ماشە و ڕێککەوتن لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو لە هەوڵەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ڕژیمی ئێرانە. لای خۆیەوە بەرپرسێکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا؛ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا زۆر بێزارە لەوەی ڕژیمی ئێران هێشتا نەگەڕاونەتەوە سەر مێزی دانوستان. ئەمەریکا و سێ زلهێزی ئەورووپا، میکانیزمی ماشە وەک ئامرازێک بۆ فشارخستنە سەر ڕژیمی ئێران بۆ پێبەندبوون بە ڕێککەوتنێک دەڕوانن.

8 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوا کۆبونەوە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ڕژێمی ئێران دیاری کرا

دوا کۆبونەوە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ڕژێمی ئێران دیاری کرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن