ڕۆژی یەكشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، ژنێكی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی موحەدسە میرزایی خەڵكی كرماشان لە لایەن هاوژینە پێشووەكەیەوە بە ناوی محەممەد كەرەمی كوژرا. بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، بكوژ كە هاوژینی پێشووی موحەدسە میرزاییە، موحەدیسەی بانگ کردووە كە لەبارەی گەڕانەوە بۆ ژیانی هاوبەش قسە بكەن، بەڵام دوای دەمەقاڵێ، ناوبراوی كوشتووە. شایانی باسە كە موحەدسە میرزایی، دایكی كوڕێكی پێنج ساڵان بووە و تەرمی ناوبراو ئێوارەی ئەو ڕۆژە لە گۆڕستانی چوار مەرجان لە كرماشان بە خاك سپێردراوە.