میدیاکانی ڕژیمی ئێران هەواڵی مردنی غوڵامحوسێن غەیبپەروەر، سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی بەسیجیان بڵاوکردەوە. میدیاکانی ڕژیم، مردنی ناوبراویان بە "نەخۆشییەک بەهۆی ئاڵۆزییە شیمیاییەکان"ەوە هێنایەوە کە لە ئەنجامی شەڕی حکومەتی ئێران و عێراقەوە سەریهەڵداوە. ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠١٩ سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیج، سەر بە سپای ترۆرستی پاسداران بووە.هەروەها غەیبپەروەر دەستی هەبووە لە خزمەتکردنی بە ڕژیمی ئێران وەک فەرماندەی گشتی بارەگای “ئیمام عەلی”ی سپای ترۆرستی پاسداران. بارەگای ئاسایشی ناوەندی “ئیمام عەلی” بەرپرسی فەرماندەیی و فراوانکردنی کەتیبەکانی “ئیمام عەلی” لە سەرتاسەری ئێراندایە. کەتیبەکان وەک هێزێکی تایبەتی ئەمنی دەسەڵات بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی شارەکان لە ئێران ناودەبرێن.