دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرێملن) لە بارەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر مۆسکۆ وتی: لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا جیددین، بەڵام هەندێکیان لەبارەی ڤلادیمێر پوتن تایبەت و تاکەکەسی بوون. پیسکۆڤ وتیشی: بۆ هەڵسەنگاندنی لێدوانەکانی واشنتن پێویستمان بە کاتە، هەر کاتێکیش پوتن بە پێویستی زانی وەڵامی لێدوانەکان دەداتەوە.لەبارەی پێدانی چەک بە ئۆکراین وتەبێژی کۆشکی کرێملن باسی لەوە کرد، ئەو هەنگاوانە ئاماژەن بۆ بەردەوامی جەنگ، نەوەک ئاماژەی ئاشتی بن.