دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، لە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراین لایەنگری هیچ لایەنێک ناکات، بەڵکوو لایەنگری مرۆڤایەتی دەکات و نایەوێت کەس بکوژرێت، وتیشی: لە سێ مانگی ڕابردوودا زۆر جەنگم ڕاگرتووە، بەڵام هێشتا ئەو جەنگەم بەردەوامە.پیداگریی کردەوە، ئەگەر دوای 50 ڕۆژی دیکە هیچ ڕێککەوتنێکمان نەبینێت، ئەوا زۆر خراپ دەبێت و باجی گومرگی و سزای قورس چاوەڕێی ڕووسیا دەکات، لەبارەی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێک کە بۆچی 50 ڕۆژ مۆڵەتی داوەتە ڕووسیا، ترەمپ وتی: پێم وا نییە، 50 ڕۆژ ماوەیەکی زۆر بێت، بەڵکوو ڕەنگە سزاکان زووتر بسەپێنرێن.