کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکس بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند، بڕیاری سەپاندنی سزاکان سەر ڕووسیا پەسەند نەکرا. وتیشی: ئێستا بڕیارەکە لە دەست دادگای ئێسلۆڤاکییە.لەبارەی هاوکاری مرۆییەکانی کەرتی غەززە ئاماژەی دا، دەبێت ئیسرائیل بۆ باشترکردنی هاوکارییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە هەنگاوێکی کۆنکرێتی بنێت، بۆ ئەمەش یەکێتیی ئەورووپا لە نزیکەوە چاودێری دوخەکە دەکات.