چوارشه‌مه‌ 

25 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ژمارەی کوژراوانی شەڕەکەی سوەیدای سوریە گەیشتە 200 کەس

ژمارەی کوژراوانی شەڕەکەی سوەیدای سوریە گەیشتە 200 کەس
خبات میدیا

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، ژمارەی کوژراوانی شەڕ و گرژییەکانی شاری سوەیدا گەیشتە زیاتر لە 200 کەس کە 93یان ئەندامانی هێزەکانی سەر بە سپای احمد شرعن. شەڕ لە شاری سوەیدا پێی نایە ڕۆژی چوارەم، ڕۆژی سێشەممە هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی حکومەتی سوریە چوونە نێو شارەکە و تاوەکو ئێستا شەڕ لەنێوان چەکدارانی خێلە بەدەوییەکان و سپا لەلایەک و ئەو چەکدارانە و گرووپە چەکدارەکانی درووزەکان لەلایەکی دیکەوە بەردەوامە. ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: چەندین هێڵی کارەبای گەورە لەکارخراون و بەهۆیەوە کارەبا لە گەڕەکەکانی شاری سویدا و ڕیفی ڕۆژئاوای ئەو شارە پچڕاوە، هاوکات وێستگەکانی دابەشکردنی ئاویش لە کارکردن وەستاون و لە بەیانیی دوێنێوە دانیشتووانی ئەو ناوچانە بێ ئاو ماونەتەوە.

7 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ژمارەی کوژراوانی شەڕەکەی سوەیدای سوریە گەیشتە 200 کەس

ژمارەی کوژراوانی شەڕەکەی سوەیدای سوریە گەیشتە 200 کەس



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن