وەزیری فریاکەوتنی سوریە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی لازقیەی ڕاگەیاند و سپاسی ئەو وڵاتانەشی کرد کە هاوکاربوونە لەگەڵیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، لەنێویشیاندا عێراق. دوای 13 ڕۆژ و بە بەشداری دەیان تیمی ئاگرکوژێنەوەی لە عێراق، تورکیە، ئوردن، لوبنان و قەتەرەوە، دواجار توانرا ئاگری ناوچەکانی نزیک کەناراوەکانی پارێزگای لازقیە کۆنترۆڵ بکرێت.ڕائید ساڵح، وەزیری فریاکەوتن و بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی سوریە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بە تایبەتی سپاسی ئەو تیمانەی کرد کە لە عێراق، تورکیا، ئوردن، لوبنان و قەتەرەوە یارمەتییان پێشکەش کردبوو، هەوڵەکانی بە "داستانێکی مرۆیی" ناوی برد.