نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە بەهۆی گۆڕانی کەشو هەوا و ئەو دۆخە ئاڵۆزەی جیهانی گرتووەتەوە بەهۆی شەڕ و ململانێکان تاوەکو دێت دۆخی مرۆیی خراپتر دەبێت و ژمارەی ئەو کەسانەی لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین دەگاتە نزیکەی ملیارێک کەس ئەمە جیهان دەخاتە دۆخێکی نائاسایی گەشەپێدان جیهانییەوە.ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: دەبێت وڵاتان کاربکەن بۆ وەستاندنی ئەو شەڕ و ململانێیانەی لە ناوچەکە هەن و دەبێت کار بکەن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.