سپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بارەگای ئەرکانی گشتیی سپای سوریە و وەزارەتی بەرگری لە دیمەشق کردە ئامانج.چاودێران پێیان وایە ئەم هێرشە ئاگادارکردنەوەیەکە بۆ حکوومەتی ڕاگوزەری سوریە کە لەمە زیاتر نابێت لە سوەیدا درێژە بە هێرشەکانی بدات.هەر لەم پەیوەندییەدا، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە کاردانەوە بە پەرەسەندنی گرژییەکان لە باشووری سوریە، بەتایبەتی لە پارێزگای سوەیدا، هۆشداریدا لەوەی "دەبێت حکومەتی سوریە دەستبەرداری دروزەکانی سوەیدا بێت و هێزەکانی لەم ناوچەیە بکشێنێتەوە".کاتز لە بەیاننامەیەکدا وتی: کۆمەڵگەی دروزەکانی سوریە بە تەنیا جێناهێڵین، دەبێت ڕێژیمی سوریە بزانێت کە بەردەوامیی ئامادەبوونی سەربازی لە سوەیدا لەگەڵ وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.هەروەها ڕایگەیاند: "تا كاتێك هێزەكانی ڕژیمی احمد شرع لە سوەیدا نەكشێنەوە، هێرشەکانی ئیسرائیل ناوەستن". هاوکات ڤیدیۆی فەرمیی سپای ئیسرائیل لە ساتەوەختی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بارەگای گشتیی سپای سوریە بڵاوکردەوە.هەروها بەپیی چەند گرتەڤیدویک ناڕازیانی درووزی لە جرمانا ئاڵای نوێی سوریەیان هێنایە خوارەوە.