بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بە ئاماژەدان بە جموجۆڵە سەربازییەکانی ناوچەی سویداو چەن بەشیکی دیکە، ڕایگەیاند: “ئێمە لە سووریاش هەروەها چالاکین و پابەند بە پاراستنی باشووری ڕۆژئاوای سوریە وەک ناوچەیەکی مەدەنی لە بەرامبەر هەڕەشەکانی سەر ئیسرائیلین”.ناوبراو هۆشداریی دا لەوەی كە ئیسرائیل ڕێگە نادات دۆخی ئەمنیەتیی لەو ناوچەیە بگەڕێتەوە بۆ دۆخێک کە تێیدا "لوبنانی دووەم" لە نزیک سنوورەکانی ئیسرائیل پێکبێت.نەتانیاهۆ هەروەها پیداگریی لە پابەندبوونی ئیسرائیل سەبارەت بە کۆمەڵگەی درووزەکانی سوریە کردەوە و وتی: “ئێمە لە بەرامبەر پاراستنی دانیشتوانی درووزی لە باشووری سوریە ئەركدارین.”