بەگوێرەی ڕاپۆرتی فۆکس نیوز، پێنج هاووڵاتیی ئێرانی لە کاتێكد كە دەیانویست بە شێوەیەكی نایاسایی بچنە خاكی ئەمریکا لە ڕێگەی سنووری باکووری وڵات لەگەڵ کەنەدا، لە لایەن پاسەوانانی سنووری ئەمریکاوە گیراوان، کارێک کە شارەزایانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە نیشانەیەکی نیگەرانکەر لە ئەگەری نفووزی شانە خەوتووەکانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ ناو ئەمریکای دەزانن.وتەبێژی گومرگ و پاراستنی سنوورەکانی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕ ڕایگەیاند کە ئەو کەسانە لە ١ی پووشپەڕەوەلە نزیک “موورز فۆركس” لە ویلایەتی نیویۆرک ناسێنراون و گیراوان. هەروەها لەو ئۆپەراسیۆنەدا دوو هاووڵاتیی ئۆزبەکستان کە لەگەڵ ئەو گرووپە بوون و گیراوان.بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمیی سی بی پی، هەر حەوت کەسەکە پێشینەی گیران بەهۆی هەوڵدان بۆ بەزاندنی سنوور بەشێوەیەکی نایاسایی هەیە و لە ئێستادا تا كاروباری دیپۆرتکردنەوەیان گیراوان.