پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران

یادی سەروەران

سەروەری گەل شەهید عەزیز عەبباسی

سەروەری گەل شەهید عەزیز عەبباسی

خاکی ڕازاوەی کوردستان دیمەنی جوانی خۆی لە ڕەنگی خوێنی شۆڕەلاوەکانی گەلی بەشخوراوی کورد وەرگرتووە. شۆڕشی ڕەوای گەلەکەمان نەخشێنەری ئەو تابلۆ ڕەنگاورەنگەیە کە هەموو بینەرێک مات و سەرسام دەکات و هیچ کات لە تەماشا کردنیان تێرنابن. خوێنی گەشی کوڕی کورد هەر کە لە دەست زۆرداران و سەرەڕۆییان وەجۆش هات هەڵ دەچێت و بە سەرخاکی پیرۆزی نیشتمانە جوانەکەیدا دەڕژێت هەر بۆیە پەڕپەڕی مێژووی خەباتی بێوچانی ئەم قۆناغەشمان بە خوێنی هەزاران شۆڕە سواری گۆڕەپانی خەبات وتێکۆشان ڕەنگاوە.
ئێمە لێرەدا یادی شێرە پیاوێکی نەبەزو نەترس دەکەین کە بوو بە ئاودێری باخچەی خەباتی گەلەکەمان. شەهید عەزیز عەباسی کوڕی مەلا ئەحمەد خەڵکی قوتوری شیمالی کوردستان دووهەمین شەهیدی بنەماڵە، کوڕە کوردێکی موسڵمان و داوێن پاک بوو کە لە بنەماڵەیەکی ئایینی ونەداردا چاوی بە دنیای پڕ لەمەینەت و بەشخوراوی کوردستان هەڵێناو لەگەل ژیانی بێ بەشیدا ڕووبەڕوو بوو.
شەهید عەزیز هەتا کەلاسی دووهەمی ڕاهنمایی دەرسی خوێند.
پاش هێرشی ڕژێم بۆ سەر کوردستان و پاش ئەوەی هەستی بە زوڵم و زۆری دوژمنانی کورد و بەشخوراوی و ژێر چەپۆکی گەلەکەی کرد، لە تەمەنی 15ساڵیدا چەکی شەرافەتی پێشمەرگایەتی لە شانکرد و ماوەیەک لە ڕیزی هێزێکی موخالفی ڕژێم بەربەرەکانی کرد.
بەڵام پاش ئاگاهی و لێکدانەوە و تەجرووبە بە ڕێگای ڕاست و ڕەسەنی سازمانی خەبات ی وەک باشترین ڕێگا بۆ گەیشتنی گەلەکەی بە ئاواتی لە مێژینەی خۆی هەڵبژارد و بە شانازییەوە هاتە ناوڕیزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و شان بە شانی برا پێشمەرگەکانی لە زۆر عەمەلیاتی بەر چاودا بەشداری هەبوو. شەهید عەزیز پێشمەرگەیەکی ڕاست و لە سەرەخۆ و ئازاو بەورە و باوەڕ بوو، لای خەڵکی ناوچەکان خۆشەویست بوو. شەهید عەزیز ماوەیەک لە ناوچەکانی بانە خەریکی ئەرکی پێشمەرگایەتی بوو و لە مانگی بەفرانباری 1363 دا چووە ناوچەی سەردەشت و لەوێ لە هێزی سەردەشت دا شان بە شانی پێشمەرگەکانی ئەو هێزە دژی دوژمنانی گەلەکەی قارەمانانە شەڕی کرد و لە چەند عەمەلیالت دا ئازایانە بەشداری کرد. هەتا لە رۆژی 11/رێبەندان/1363 دا لە کاتێکدا کە دوژمن هێرشی هێنابوە سەر گوندەکانی نستان و دەورووبەر لە گەڵ براکانی دیکەی پێشمەرگە بە گژ دوژمنی پەلاماردەدا چوون و شەڕێکی قارەمانانەیان لەگەڵ کرد و پاش گەیاندنی زەرەرو زیانێکی گیانی وماڵی بە دوژمن بە گوللەی تاوانباران پێکرا وگیانی پاکی بە خاکی نیشتمان سپاردو بە شانازییەوە ماڵئاوایی لەگەڵ هەموو هاوسەنگەرانی کرد.

بژی هێزی قارەمانی پێشمەرگە کە بەخوێنی خۆیان ئاوەدانی بۆ نیشتمان دێنن


4 ساڵ و 9 مانگ و 21 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن