پێنچ شه‌مه‌ 

26 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حکومەتی نوێی سوریە

پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حکومەتی نوێی سوریە
خبات میدیا

ئەحمەد شرع، سەرۆکی کاتی سوریە ڕایگەیاند، حکومەتەکەی لە شەڕ ناترسێت، بەڵام پاراستنی هاووڵاتیانی سوریا و بەرژەوەندییەکانیان لە پێشینەی کارەکانی خۆیەتی، بە ئاماژەدان بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە.شرع، لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا ئەمرو پینجشنبە ڕایگەیاند: ئێمە لە نێو ئەو کەسانەدا نین کە لە شەڕ دەترسن، ئێمە ژیانمان بە ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیات و بەرگریکردن لە گەلەکەمان بەسەر بردووە، بەڵام بەرژەوەندییەکانی گەلی سوریە لە پێشینەی ئاژاوەگێڕی و کاولکاری دادەنێین.ناوبراو زیادی کرد: لە قسەکانیدا بۆ هاوڵاتیانی دروزەکانی سوریە ڕایگەیاند. ئێمە هەر هەوڵێک بۆ ڕاکێشانی ئێوە بۆ ناو باوەشی لایەنێکی بیانی ڕەتدەکەینەوە،شرع هەروەها هۆشداریدا لەوەی گەلی سوریە لە شەڕ ناترسن و ئامادەن شەڕ بکەن ئەگەر "کەرامەتی"یان بکەوێتە مەترسییەوە.ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل دەستوەردانی لە ململانێ تائیفییە کوشندەکەی سوریەدا کرد بۆ پشتیوانیکردن لە کەمینەی دروزەکان و وەزارەتی بەرگری و کۆمپاوندێکی نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی کردە ئامانج.پێشهاتەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاماژەن بۆ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حکومەتی نوێی سوریە. ئەمە لە کاتێکدایە کە دیمەشق لەم دواییانەدا هەوڵی چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوای داوە و تەنانەت هەندێک سەرچاوەش ئەگەری پەیوەستبوونی سوریەیان بە پەیمانی ئیبراهیمی ڕاگەیاندووە.بەگوێرەی زانیارییەکان، لەدوای دەستپێکردنی پێکدادانی خوێناوی نێوان دروز و هۆزەکانی بەدەوی و هێزەکانی حکومەت لە ٢٢پوشپەر، زیاتر لە 350 کەس لە پارێزگای سویدە کوژراوان.

11 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حکومەتی نوێی سوریە

پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حکومەتی نوێی سوریە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن