سێنتکۆم ڕایگەیاندووە، بارکردنەکە زیاتر لە 750 تۆن تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی لەخۆگرتبوو، کە بریتین لە سەدان مووشەکی پێشکەوتووی کروزی، دژە کەشتی و دژە فڕۆکە، ، پارچە و سەدان بزوێنەری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئامێری بەرگری ئاسمانی، سیستەمی ڕادار و ئامێری پەیوەندییەکان.هەروەها ئەو بارانە دەستنووسی ڕێنمایی بە زمانی فارسی و کەلوپەلەکانی تێدابوو کە لەلایەن کۆمپانیایەکی سەر بە ڕژیمی ئێران دروستکرابوون کە لەژێر سزاکانی ئەمریکادایە.