ڕۆژی سێشەممە ۲٤ی پوشپەڕی ۱٤۰٤، کوڵبەرێکی کورد بە ناوی “پەیام ئەحمەدی” خێزاندار و باوکی منداڵێک، خەڵکی ئاوایی “بەرقڕو”ی سەر بە سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی خامنەیی تاوانكار لە ناوچەی سنووری “هەنجیران”ی سەر بە شاری مەریوان کوژراوە .بە پێی سەرچاوەكان، پاسەوانانی سنوور بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردوە و لە ئاكامدا پەیام ئەحمەدی فیشەکی بەرکەوتووە و دەستبەجێ کوژراوە.بەهۆی تەقەی زۆر و میلیتاریزە کرانی ناوچەکە، تەرمی پەیام ئەحمەدی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۲٥ی پووشپەڕ لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان گواسترایەوە.