.بەپێی دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمەریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ـی ژوویەی 2025، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.3 پلەی ڕێشتەر، لە کەناراوەکانی ئەلاسکای ئەمەریکای داوە، بەهۆی ئەوەشەوە زەنگی ئاگەدارکردنەوەی ڕوودانی سونامی لێدراوە.بەپێی زانیاری دەستەکە، بوومەلەرزەکە بە دووری 87 کیلۆمەتر لە باشووری ساند بوینت و بە قوڵایی نزیکەی 20.1 کیلۆمەتر، ڕوویداوە.