بەریتانیا و ئەڵمان ڕێکەوتنێک بۆ بەهێزکردنی بەرگری و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیی پەنابەران واژوو دەکەن.بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی ژووئیەی 2025، کێیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمان، ڕێکەوتنێک بۆ بەهێزکردنی هاوکاریی بەرگری و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی کۆچەران واژوو بکەن. لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکە، ئەڵمان هاوکاریی بەریتانیا دەکات لە ڕێگری لە کۆچی نایاسایی؛ هەروەها فراوانکردنی ڕێکەوتنی پێشووی بەرگریش لەخۆ دەگرێت کە ئامانج لێی پەرەپێدانی مووشەکی مامناوەندی و هەناردەکردنی هاوبەشی کەرەستەی سەربازییە.