پاوێل دورۆڤ، دامهزرێنهری كۆمپانیای تێلێگرام، خاوەنی 13.9 ملیار دۆلارە و زۆر حەز بە منداڵ دەکات، بۆیە لە 12 وڵاتی جیاواز خاوەنی 100 منداڵە و دەڵێت، هەموو سامانەکەم بە یەکسانی بەسەریاندا دابەش دەکەم.پاوێل دورۆڤ له میانی چاوپێكهوتنێكیدا لهگهڵ گۆڤاری "لی پوینت"ـی فهرهنسی وتی، بەشێوەیەکی یاسایی باوکی شەش منداڵم، بەڵام من هەموو منداڵەکانم خۆش دەوێت و هەموویان مافیان لە لام پارێزراوە.