پۆلیتیکۆ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند "پاریس بە نیازی بەشداریی لە دەستپێشخەرییەکی کڕینی چەکی ئەمەریکا بۆ کیێڤ نییە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی خواستی پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی چەکی تایبەت بە خۆی. ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کرد، فەرەنسا لە لیستی ئەو وڵاتانەدا نەبووە کە ئامادەن بەشداریی لە دەستپێشخەرییەکی کڕینی چەکی ئەمەریکا بۆ ئۆکراین بکەن. بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەمێژە داوای لە ئەورووپییەکان کردووە، لە ڕێگەی کڕینی چەک لە بەرهەمهێنەرانی ناوخۆ پەرە بە پیشەسازی بەرگریی خۆیان بدەن.