پێنچ شه‌مه‌ 

26 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەرلەمانی تورکیە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریە هەڵسەنگاندن دەکات

پەرلەمانی تورکیە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریە هەڵسەنگاندن دەکات
خبات میدیا

پەرلەمانی تورکیە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریەی مەحکوم کرد و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بێتە دەنگ. هاوکات پشتیووانی وڵاتەکەی بۆ سوریە ڕاگەیاند و دەڵێت، "لەپاڵ گەلی سوریەداین". لە  ڕۆژی یەکشەممەوە 13-7-2025، شەڕ و  پێکدادان لە نێوان هێزەکانى سەر بە حکومەتى سوریە و چەکدارانى دەرووز لە پارێزگاى سوەیداى باشوورى ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە. جیا لەو پێکدادانە، ئیسرائیلیش دەستێوەردانی لەو شەڕەدا کرد بە بۆردوومانکردنی باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی سوریە. بەگوێرەی میدیاکانی تورکیە ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریە هەڵسەنگاندن کران.

6 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەرلەمانی تورکیە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریە هەڵسەنگاندن دەکات

پەرلەمانی تورکیە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریە هەڵسەنگاندن دەکات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن