ماوەی دوو حەوتو دانوستانەکانی ئیسرائیل و حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بۆ ڕێکەوتن لەسەر ئاگربەست لە کەرتی غەززە بەردەوامن، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ گۆڕانێک بۆ ئاگربەست بە دی نەکراوە. ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند: دانوستانەکانی دەوحە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست بە باشی بەڕێوەدەچن و گەشبینن هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، هەواڵی خۆشمان پێیە لەسەر غەززە و هەندێک شتی دیکە کە کاریان لەسەر دەکەین".