سەرۆککۆماری سوریە، وتی کە درووزەکان "بەشێکی ڕەسەنی نیشتمانن" و ڕایگەیاند، بەرپرسیارێتیی پاراستنی ئاسایشی پارێزگای سوەیدا سپێردراوە بە گرووپە ناوخۆییەکان و شێخەکانی دروز. ئەم بڕیارە، بە وتەی شەرع، بۆ ڕێگریکردنە لە بەدوورگرتنی وڵات بۆ ناو شەڕێکی نوێ و لەسەر بنەمای "بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی دراۆە". لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی تووندوتیژییەکانی سوەیداوە زیاتر لە 350 کەس کوژراون، لەنێویاندا 79 چەکداری دروز، 55 هاووڵاتی سڤیل، 189 ئەندامی هێزەکانی حکومەت، 18 چەکداری هۆزەکان و هەروەها 15 ئەندامی هێزەکانی حکومەت بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.