وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا دەڵێت، بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین، سزایەکی نوێمان بەسەر ڕوسیەدا سەپاند کە ئاستێک بۆ نرخی نەوتی ڕوسیە دادەنێت و هەڵاوسان ڕوونادات. هەینی، 18ـی تەممووزی 2025، کایا کالاس، وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا گوتی، دەستمان کردووە بە قەدەغە کردنی هێڵی نورد ستریم و سزادانی بانکی چینی بۆ کەمکردنەوەی هەڵاوسان و هاوکاریکردنی ئۆکراینا لە جەنگەکەدا.