یه‌ک شه‌مه‌ 

29 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوشتنی منداڵێک لە خومەین لە لایەن ئەفسەرانی ڕژیم بە دووبارەبوونەوەی کارەساتی کیان پیرفالک ناودەبەن.

کوشتنی منداڵێک لە خومەین لە لایەن ئەفسەرانی ڕژیم بە دووبارەبوونەوەی کارەساتی کیان پیرفالک ناودەبەن.
خبات میدیا

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی پووشپەڕ لە شاری خومەین لە تەقەی هێزە بەناوئەمنییەکان و نیزامییەکان چوار هاووڵاتی کە لە نێویاندا منداڵێکی بچووک و دایکی کوژران و ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا کوشتنی ئەو منداڵەیان بە کوشتنی کیان پیرفەلاک بەراورد کرد. کاربەدەستانی ڕژیمی ئاخوندی ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند کە “هێزە ئەمنییەکانی یەکێک لە ناوەندە نیزامییەکان” لە پارێزگای مەرکەزی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە “گومانیان لە دوو ئۆتۆمبێلی تێپەڕبوو کردوەو”، تەقەیان لێکردن و لە ئەنجامی ئەو تەقەانەشدا سێ هاووڵاتی کوژراوان.دوای چەند سەعاتیک ڕاگەیەندرا کە ژمارەی کوژراوان لە تەقەکردنەکەدا بۆ چوار کەس زیادی کردووە.ئەو چوار کەسەی کوژراون بریتین لە محەمەد حسێن شێخی و مەحبوبە شێخی و ڕەها و کەسێک بە ناوی فەرزانە حیدەری کە پێدەچێت بووکەکەی بنەماڵەی شێخی بێت.هەندێک سەرچاوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕەها تەمەنی سێ ساڵ بووە.هاوکات نێرگس محەممەدی چالاکی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی ڕەها شێخی تەمەن چوار ساڵان لە باوەشی دایک و باوکی لە شاری خومەین محکوم کرد و ئەو ڕووداوەی بە "تاوان" ناوبرد و هۆشداریشی لە بەردەوامیی توندوتیژی کوشندە بەرامبەر بە هاووڵاتیانی ئێرانی لەلایەن ڕژیمی دیکتاتوری ئاخوندی دا.ناوبراو بە ئاماژەدان بە ڕووداوە هاوشێوەکانی ڕۆژانی ڕابردوو، لەوانەش کوشتنی ژنان لە گوندی گۆنیچ خاش و گەنجانی هەمەدان، پیداگریی لەوە کردەوە کە "بە بیانووی دەورییە ئەمنییەکان، ئاسایشیان لە خەڵکی بێتاوان دزیوە. هیچ بۆمب و مووشەکێک نییە، بەڵام فیشەک دەبارێت. شەڕ نییە، بەڵام ئاگر دەبارێت".

6 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوشتنی منداڵێک لە خومەین لە لایەن ئەفسەرانی ڕژیم بە دووبارەبوونەوەی کارەساتی کیان پیرفالک ناودەبەن.

کوشتنی منداڵێک لە خومەین لە لایەن ئەفسەرانی ڕژیم بە دووبارەبوونەوەی کارەساتی کیان پیرفالک ناودەبەن.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن