ڕاکوئل عەتایان و سوهەیل حەقدووست، ژن و مێردێکی بەهایی دانیشتووی قائمشار، تا ئێستا لە بەندا ماونەتەوە و نەبوونی زانیاری لەسەر بارودۆخیان نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکاریان زیاتر کردووە.ڕاکیل عەتایان نزیکەی ٢٠ ڕۆژ لەمەوبەر لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی گیراوە و لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاکیل نەبووە. دوای دوو ڕۆژ، جارێکی دیکە سۆهەیل حەقدووستی هاوسەری لە هەڵمەتێکی هێزە بەناوئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەیان گیراوەو تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بڵاونەکراوەتەوە.بە پێی سەرچاوە ئاگادارەکان، دۆسیەی ئەم ژن و مێردە بەهاییە لە لقی چواری داواکاری گشتی قائمشار و لەبەردەم لێکۆڵەر خوسرەوی بەردەوامە. ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن دامەزراوە دادوەری و ئەمنییەکانی ڕژیمی گەندڵی ئێران سەبارەت بە تۆمەتەکان یان دۆخی گیرانی ئەو هاووڵاتییانە نەخراوەتەڕوو