یەک مانگ دوای ئاگربەستی نێوان ڕژیمی ئاخوندی و ئیسرائیل، شەپۆلێکی ئاگر، تەقینەوە و دەنگی ترسناک لە شارەکانی ئێران بەردەوامە. لە هەمان کاتدا کاربەدەستانی ڕژیمی دیکتاتوری ئاخوندی "دزەکردنی گاز"، "ناچالاکی تەکنیکی" یان "پاککردنەوەی تەقەمەنی" وەک هۆی ئەم ڕووداوانە ناودەبەن. ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شەپۆلێکی ڕووداوی گوماناوی لە سەرانسەری وڵاتدا دروست بووە کە ڕەهەندەکانی وردە وردە فراوانتر دەبن. هاوکات ئاژانسی هەواڵی فارس، سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران، بە ئاماژەدان بە دەنگی ئەو تەقینەوانە، لە زاری بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتەوە ڕایگەیاندووە، هۆی تەقینەوەکان ئۆپەراسیۆنی پووچەڵکردنی ئەو تەقەمەنیانە بووە کە لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا بەجێماوە.