ڕۆژی شەممە ۲۸ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ ئەمیرعەلی زاکری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری ئیلام تەمەن ۴۴ ساڵ و لە گیراوانی بزووتنەوەی "ژن ژیان ئازادی" جارێکی دیکە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسدارانی ڕژیمی ئێرانەوە لە دەفتەری کارەکەی لە شەقامی پەیامی ئەو شارە گیراواە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گیرانی ئەو هاووڵاتییە بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ئەنجام دراوە و بە "سیخۆری بۆ ئیسرائیل" تۆمەتبار کراوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە کاتی گیرانی ئەمیرعەلی زاکری، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و دۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماونەتەوە.