نزیکەی سەعات ١:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ٣٠ پووشپەڕی ١٤٠٤، لە ناوچەی “ڕەشەقەلات”، لە نزیک خاڵی پشکنینی “گلوگاە”ی شاری بانە شەڕێکی چەکداری لە نێوان سپای ترۆریستی پاسداران و گرووپێکی چەکدار ڕوویداوە.بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوكراوەكان، ئەم شەڕە لە نزیک بورجەکی سەرتەزێن لە پاسگای نەنۆڕ لە شاری بانە ڕوویداوە و لایەنەکانی شەڕەکە چەکی نیمچە قورسیان لە دژی یەکتر بەکارهێناوە. شایەتحاڵان باسیان لەوە کردووە شەڕەکە نزیکەی دوو سەعاتی خایاندووە. بەپێی زانیارییەكان یەکێک لە هێزەکانی سپای ترۆریستانی پاسداران بە ناوی “سینا سەتاروەند” كوژراوە و یەكی دیكەش بریندارە.