بە پێی ڕاپۆرتەكان، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی سەبزوار بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پچڕانی بەردەوامی کارەبا ڕژانە سەر شەقامەکان و بە داخستنی ڕێگای هاتوچۆ، ناڕەزایەتیی خۆیان بەرامبەر دۆخی قەیراناوی خزمەتگوزارییەکان دەربڕی.ئەم كۆبوونەوە ناڕەزایەتییە دوای بێ وەڵام مانەوەی ناڕەزایەتییەكانی خەڵک بەرامبەر بە بێ پلانی دەسەڵات لە دابەشکردنی کارەبا و لەنێوچوونی كاروكاسبی خەڵك ڕوویدا.