کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا شۆک بووە لە بۆردومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر سوریە. کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرۆک ترەمپ شۆک بووە لە بۆردومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر سووریە، ئاماژەی بەوەش کرد، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆڵی هەبووە لە ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە.کارۆلین وتیشی: ترەمپ پەیوەندییەکی کاری باشی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەیە و بەردەوام لە پەیوەندیدایە، بەڵام بە بۆردومانکردنی سوریە و بۆمبارانکردنی کەنیسەیەکی کاتۆلیکی لە غەززە شۆک بووە.