سەرۆکی ئۆکراین ئامادەکاری بۆ دانوستانەکانی داهاتوو لەگەڵ ڕووسیە دەکات کە بڕیارە لەم حەوتویە لە تورکیە بەڕێوە بچێت.دووشەممە 21ـی ژووئیەی 2025، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە گەڕێکی دیکەی دانوستانەکان لەگەڵ ڕووسیە لە ئیستانبوڵ بەڕێوە دەچێت. وتیشی ئەمڕۆ لەگەڵ ڕۆستەم عومەرۆڤ، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ئۆکراین باسم لە ئامادەکارییەکان بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان و دانوستانی داهاتوو لەگەڵ ڕووسیە کرد.