جەلال مەلەکی، وتەبێژی ئیدارەی ئاگرکوژێنی تاران هەواڵی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی لە شەقامی وەحدەتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ژنێکی گەنج کوژراو سێ کەسی دیکەش ڕزگارکراون. ناوبراو هۆی ئاگرکەوتنەوەکەی دیاری نەکرد، بەڵام وتی: "شوێنی ڕووداوەکە باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی بووە و ١٠ یەکەی تێدابووە، کاتێک تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، یەکەیەکی نیشتەجێبوون کە بەرزییەکەی نزیکەی ٦٥ مەتر بوو لەسەر نهۆمی سێیەم بەتەواوی گڕ گرتبوو، دوکەڵ و گەرمای توندەکە بۆ نهۆمەکانی سەرەوە بڵاو بوەتەوە، دۆخی دانیشتووانی دیکەش لەڕادەبەدەر ناجێگیر بوو". هاوکات یەک مانگ دوای ئاگربەستی نێوان ڕژیمی ئاخوندی و ئیسرائیل، شەپۆلێکی ئاگر، تەقینەوە و دەنگی ترسناک لە شارەکانی ئێران بەردەوامە. لە هەمان کاتدا کاربەدەستانی ڕژیمی دیکتاتوری ئاخوندی "دزەکردنی گاز"، "ناچالاکی تەکنیکی" یان "پاککردنەوەی تەقەمەنی" وەک هۆی ئەم ڕووداوانە ناودەبەن