لەتیف یاقووبی، كۆڵبەری تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی گوندی "کۆزڕەش" لە ناوچەی سەڵماس، کە حەوتوی ڕابردوو بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە بکوژەكانی حکوومەت بە سەختی بریندار بوو، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی پووشپەڕ لە نەخۆشخانە گیانی دا.ئەو کۆلبەرە کە باوکی منداڵێک بووە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، لە كاتی كۆڵبەریدا لە ناوچەی سنووریی سەڵماس، بەبێ ئاگادار كردنەوەی پێشوەختە، لە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنوورییەوە تەقەی لێکرا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواسترایەوە. بەڵام هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی سەرکەوتوو نەبوون.