پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران

یادی سەروەران

سەروەری گەل شەهید وەفا جەعفەری

سەروەری گەل شەهید وەفا جەعفەری
گەلە بەشخوراو نیشتمانە بەشکراوەکەمان کە مەودای تەمەنی خەباتی سوور و لە خوێن شەڵاڵی و بە بەرینایی بەرەی جەنگی دژی داگیرکەری زۆردار، قوربانی دەداو حەماسە دەخوڵقێنێ و هەر ڕۆژە لە شوێنێک و هەر دەمە بە چەشنێک تابلۆی فیداکاری و شۆڕشگێری دەڕازێنێ و تەواو بە خوێنی ڕۆڵە نەبەز و قارەمانەکەی سەر دێڕی زێرینی زیندویی و کۆڵ نەدەری و خەباتگێری خۆی بە پێنووسی ئاگرین لە سەر تەتەڵەی مێژووی خەباتی شێلگیری گەلان دەنووسێ. سازمانە خۆشەویستەکەمان کە نوێنەری ڕەسەن و ڕاستی ئەو گەلە نەبەزە نەوەستەیە لەو قوربانیە بە بەهایە بەشێکی بەنرخ و بەرچاوی بەخشیوە و بەو تەمەنە کورتەی خۆی شاگوڵی گەش و غونچەی تازە خەندەی خوێناوی زۆری کردۆتە دیاری بۆ گەلەکەی و مەجلیسی خەبات و شۆڕشی پێ بۆن خۆش و پڕ لە شەوق کردوە، کە ئێمە لێرەدا تەنیا کۆڕەکەمان بە نواندن و ناساندنی غونچەی تازە پشکووتوو پڕبۆن و بەرامە دەکەین، کە پەلکە ساواو سوورەکانیان تازە بە گێژەڵوڵەی زۆرداری هەڵوەریوە. باسی شۆڕە لاوێکی قارەمان و بە ئیمان دەکەین،
کە ئەویش کاک وەفا جەعفەری کوڕی سەدیق خەڵکی بانەیە.
شەهید وەفا جەعفەری لە ڕێکەوتی 15/5/1361 داو لە تەمەنی17 ساڵی دا هاتە ناو ڕیزی سازمان و لەو ماوەی پێشمەرگایەتیەی دا لە زۆربەی شەڕەکانی ناوچەی بۆکان و سەقز و بانە و سەردەشت دا بەشدار بوو، بە ئازایەتی و لێزانی و هاوسەنگەری بەناوبانگ بوو.  بەداخێکی گرانەوە بەهۆی تەقینەوەی مین لە سەراو میراوا لە ڕۆژی 11/11/1364 شەهید بوو.
شەهیدان نامرن نەوە قارەمانەکانی، میدیاو
کەی خەسرەون.


4 ساڵ و 9 مانگ و 20 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن