لە درێژەی شەپۆلی ئاگرکەوتنەوە گوماناوی و یەک لە دوای یەکەكان لە ناوچە هەستیارەکانی ئێران، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە کە تیایدا دەردەكەوێ، ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژ، ئاگر لە بەشێک لە زانکۆی سەنعەتیی ئیسفەهان كەوتووەتەوە. ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە لە چەند حەوتوی ڕابردوودا تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەی هاوشێوە لە پاڵاوگەکان، کارگەکان، ناوەندە پیشەسازییەکان و تەنانەت ژێرخانی نیشتەجێبوونی وڵات تۆمارکراوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، چەند بەرپرسی ڕژیمی ئێران - لەنێویاندا ئەندامێکی سپای ترۆریستی پاسداران - ئەم ڕووداوانەیان بە "تێکدانی بە ئەنقەست" و هەبوونی دەستی دەرەكی و، بەتایبەتی لەلایەن ئیسرائیلەوە زانیوە.