ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە "هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە مانگی ڕابردوودا مووشەکی بالیستییان کە سەری چەکی مووشەکی تێدابووە بۆ ناوچە نیشتەجێبووەکانی ئیسرائیل هەڵداوە، ئەمەش مەترسیی لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنی دروستکردووە". ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سێ هێرشی مووشەکی لەو جۆرەی بەڵگەدار کردووە، کە گوش دان (ناوەندی ئیسرائیل)، بئر سەبع (باشووری ئیسرائیل) و ڕیشۆن لێزیۆن لە باشووری تەلئەڤیڤ کردۆتە ئامانج. ئیریکا گیڤارا ڕۆزاس، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە، داکۆکیکردن، سیاسەت و کەمپەینەکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند: "ئەو جۆرە چەکانە بە هەڕەمەکی هەرگیز نابێت بەکاربهێنرێت، هێزەکانی ڕژیمی ئێران ژیانی خەڵکی مەدەنییان خستۆتە مەترسییەوە و بە ئاشکرا یاسا مرۆییەکانی پێشێل کردووە.