وەزارەتی بەرگریی کامبوج، لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند "فڕۆکەیەکی ئێف 16ـی تایلاندی پێگەیەکی سەربازی وڵاتەکەیانی بۆمباران کردووە، ئێمە دەستدرێژیی سەربازیی نەگونجاو و قبووڵنەکراوی تایلاند، بۆ سەر سەروەری و یەکێتیی خاکی وڵاتەکەمان، بە توندی محکوم دەکەین."گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، دووبارە سەریان هەڵدایەوە پاش ئەوەی دوێنێ چوارشەممە، تایلاند باڵیۆزی خۆی لە کامبوج کشاندەوە و ڕایگەیاند کە نوێنەری کامبوج لە وڵاتەکەی دەردەکات.